بەردەوامی دەسبەسەربوون و نادیاری چارەنووسی شلێر مام‌قادری لە مەهاباد

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی «شلێر مام‌قادری»، دایکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارەدا دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی بەدەست نەهاتووە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، هۆکاری دەستبەسەرکردن ئەم هاووڵاتییە، پەیوەندیی لەگەڵ خێزانەکانی قوربانییانی ناڕەزایەتییەکان لە مەهاباد باسکراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە دەدەن کە شلیر مام‌قادری لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە نەخۆشی شێرپەنجەی (کانسەر) هەبووە و لە قۆناغی چارەسەر و بەکارهێنانی دەرمانە پەیوەندیداردا بووە. بەڵام، دۆخی دەستگەیشتنی ئەو بە خزمەتگوزارییە تەندروستی و دەرمان پاش دەستبەسەرکردن نادیارە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکردنی خاتو مام‌قادری بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجامدراوە و چۆکی تووشی شکان بووە.

جێگای ئاماژەیە کە شلێر مام‌قادری پێشترش مێژووی دەسبەسەرکردنی هەبووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین