مەحکوومکردنی دوو خوشک بە سەرجەم ١٦ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە

​ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە «تارا داوودی» و «کیمیا داوودی»، دوو خوشکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ١٤٠٤، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرجەم ١٦ ساڵ زیندانی مەحکووم کراون.

​بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، تارا داوودی، خوێندکاری پێشووی ڕشتەی نەخشەبەرداری لە زانکۆی ئەسفەهان و کیمیا داوودی، خوێندکاری پێشووی ڕشتەی یاسا لە زانکۆی ڕازی کرماشان، لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تاران دەستبەسەر کراون و ئێستا لە بەشی ژنانی بەندیخانەی ئەوین ڕاگیراون.

​بەپێی حوکمی دەرکراو لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی، کیمیا داوودی بە تۆمەتگەلێکی وەک «پەیوەندی لەگەڵ گرووپ و تۆڕە نەیارەکان» و «کۆبوونەوە و تەسانی دژی ئاسایشی وڵات» بە ١٠ ساڵ زیندانی مەحکووم کراوە.

​هەروەها تارا داوودی-ش بە تۆمەتگەلێکی وەک «کۆبوونەوە و تەسانی دژی ئاسایشی وڵات» و «پرۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» بە ٦ ساڵ زیندانی مەحکووم کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین