بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “بێهزاد ئیبراهیمپوور”، خەڵکی گوندی گوگجەلی سەر بە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
