بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ناهید خوداجو، خەڵکی سنە و دانیشتوویی تاران چالاکی کرێکاری و ئەندامی سەندیکای ئازادی کرێکارانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥، لە ماڵەکەی لە تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردن ماڵی ئەو شارۆمەندەیان پشکنیوە.
لەگەڵ تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکردن، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو لە بەردەستدا نیە و بەدواداچوونەکان بە مەبەستی ڕوونبوونەوەی بارودۆخی بەردەوامە.
شایانی باسە، ناهید خوداجو، پێشتریش بە هۆی چالاکی سنفی و کرێکاری و داکۆکی لە مافی کرێکاران لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە.
