دەستبەسەرکردنی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

​ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، دوو خوشک بە ناوەکانی «حومەیرا ئەمین‌پوور» تەمەن نزیکەی ٥٠ ساڵ و «شلێر ئەمین‌پوور»، خەڵکی شارستانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

​بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، هێزە ئەمنییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی بنەماڵەیی ئەم دوو هاووڵاتییە و بەبێ نیشاندانی چەشنە حوکمێکی دادوەری، هیوایان بە دەستبەسەرکردنیان کردووە.

​شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، لایەنی دەستبەسەرکەر و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەم دوو هاووڵاتییە کراون، لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین