ئازادبوونی کاتیی ئازاد ڕەحمەتی بە دانانی بارمتە

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئازاد ڕەحمەتی، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بانە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥، دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی و بێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی دژی بەڕێز ڕەحمەتی و وردەکارییەکانی دۆسیەکەی، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین