بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی «سەحەر مێهدی»، ٣٢ ساڵە، کچی پرشنگ و عەبدوڵڵا، خەڵکی شاری سقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاندووە کە دەستبەسەرکردنی سەحەر مێهدی بەبێ پێشکەشکردنی بەلگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، و لە ماڵی خێزانی ئەو ئەنجام دراوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادیکردووە کە زیاتر لە یەک هەفتە لە کاتی دەستبەسەرکردنی سەحەر تێپەڕبووە و سەرەڕای بەڵێنە دراوەکان بۆ ئازادکردنی ئەو بە بەڵگەی باڵیوە (وەثیقە)، ئەم کارە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.یانەهەروەها لە کاتی دەستبەسەرکردنەکەدا، مۆبایلی سەحەر مێهدی و ئەندامانی خێزانەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستی بەسەردا گیراوە و لەگەڵ خۆیان بردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە
