بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، مستەفا عەلیپور، شارۆمەندی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی بۆجنورد و لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا، لە لایەن دادگای شۆڕش و کەیفەری بۆجنورد، لە کۆی گشتیدا سزای ٤ ساڵ و ٢ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران و ٧٤ قامچی بە سەردا سەپێندراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی بۆجنورد ئەوی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و کۆبوونەوەی و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٣ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران و لقی ١٠٤ی دادگای کەیفەریش بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٨ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی مەحکومی کردووە. پێڕاگەیشتن بەم دۆسیە تەنها لە یەک کۆبوونەوەی ئۆنلاین و بەبێ دەستڕاگەیشتنی بە پارێزەر ئەنجام دراوە.
مستەفا عەلیپور لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە تەقەی زیاتر لە ١٠٠ فیشەکی ساچمەیی بریندار کرا و دوای مانگێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەو دوای مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
