بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی پژمان ئەمانی، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵ ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر مۆبایلی پژمان و ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
