بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخرای مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، بەیان قادری تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی ئاوایی پسوێی سەر بە شاری پیرانشار، دوای پێنج ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ ئازاد کراوە.
شایانی باسە، بەیانی قادری ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥،دوای بانگ کردن و ئامادەبوونی لە دەزگایەکی ئەمنی لە پیرانشار، دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزابوو.
