بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، عەلی ڕەسوڵ نژاد، شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا بە شێوەی سەرەڕۆیانە چوونەتە شوێنی کار کردنی عەلی ڕەسوڵ نژاد و دەستبەسەریان کردووە. لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستە کراوەکان و لقی دادوەری پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ئەو شارۆمەندە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
