دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرهەنگ دێهقان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە ورمێ

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، فەرهەنگ دێهقان، شارۆمەندی کوردی خەڵکی ئاوایی دزێی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەویان دەستبەسەر کردووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە نادیارە و هیچ زانیارییەکیش لە سەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین