دەستبەسەرکرانی عێزەدین پەس‌و‌پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی عێزەدین پەس‌و‌پێش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە لەڕێگەی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری ئەنجام دراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ حوکمی دادوەری، گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار و بێدەنگبوونی ناوەندە ئەمنییەکان لە ئاست ڕاگەیاندنی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی شەرمەزار

دەکات و، ئەم کارە بە نموونەیەکی نیگەرانکەری “دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی” و پێشێلکردنی مافی دەستڕاگەیشتنی خێرا بە بنەماڵە و پارێزەر دەزانێت.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئەگەرییەکان، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی عێزەدین پەس‌و‌پێش لەبەردەستدا نییە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە پشتبەستن بە ماددەی ٩ی جاڕنامەی گەردونیی مافەکانی مرۆڤ و ماددەی ٩ی میساقی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، داوای ڕاگەیاندنی دەستبەجێی شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستیی ناوبراو دەکات و جەخت لە دابینکردنی مافی دەستڕاگەیشتنی ئەم

هاووڵاتییە بە بنەماڵە و پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی دەکاتەوە.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها