دەستبەسەرکرانی شیرکۆ تابناک، بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان


بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٥ی ئاوریلی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەک بە ناوی “شیرکۆ تابناک” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی بەڕێز تابناک، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە، شیرکۆ تابناک پێشتریش بەهۆی چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی، چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لانیکەم دوو جار لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی، لە زیندان ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین