بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شۆڕش ئەبوبەکری هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد، دوای ڕۆیشتنی بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەردەشت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. ئەو پێشتر لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ دادسەرا بانگ کرابوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە لەگەڵ پارێزەرەکەی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بابەتی قەزایی سەردانی دادسەرای کردبوو. ناوبراو پێشتریش دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شۆڕش ئەبوبەکری لە بەردەستدا نیە.
