بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی “هومەن دارابی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانان،لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کە لە کاردانەوە بە وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران بەڕێوەچوو،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا ،دەستبەسەرکردنی هوومەن دارابی لە ڕێگەی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی ئەنجام دراوە.
جێگەی ئاماژەیە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
