بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٥، پێنج شارۆمەندی دانیشتوویی ئاوایی سەردۆشی مەریوان، بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.
ناسنامەی ئەم کەسانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، زانیار توانا حوسێنی، شێرزاد عەبدی، ئازاد نەورۆزی، پویا کاکە محەمەدی و زانیار قادری، سەلمێنراوە.
تا ئێستا لە سەر چۆنیەتی دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دامەزراوەی بەپرسیاری دەستبەسەرکردن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم پێنج شارۆمەندە نادیارە. هەروەها زانیاری لە سەر بارودۆخی دەستگەیشتنیان بە پارێزەر و ئەگەری پەیوەندی تەلەفۆنی یان چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان، لە بەردەستدا نیە.
