دانانی سنوور بۆ تاقیکردنەوە نێونەتەوەییەکان لە ئێران

دەفتەری کۆنتڕۆڵکردنی داراییەکانی دەرەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا مۆڵەتێک کە لە ساڵی 2014ەوە ڕێگەی دابوو هەندێک خزمەتگوزاری پەروەردەیی و تاقیکردنەوەی نێونەتەوەیی بۆ دانیشتوانی ئێران دابین بکرێنی ڕاگرت.

لە ئەنجامی ئەم بڕیارە، دەستڕاگەیشتنی ئێرانییەکان بۆ هەندێک تاقیکردنەوە و خزمەتگوزاریی پەروەردەیی سنووردار بووە. تاقیکردنەوەی DUOLINGO ENGLISH TESTبۆ بەکارهێنەرانی ئێرانی ڕاگیرا، هەروەها بەردەوامی تاقیکردنەوەکانی وەک GREو TOEFL سنووردار کراوە.

ئەم بڕیارە بەشێکە لە پەرەسەندنی سیاسەتی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی. لە هەمان کاتدا سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و بەردەوامی گرژی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بووەتە هۆی فراوانبوونی گەمارۆکان و گوشارەکانی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک زیاد کردووە.

دەرئەنجامەکانی ئەم دۆخە جارێکی تر کاریگەری لە سەر هاووڵاتیانە دەبێت کە هیچ ڕۆڵێکیان لە بڕیارەکانی حکومەتدا نییە. سنووردارکردنی تاقیکردنەوەکانی زمان و خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ دەتوانێت ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و داهاتووی خوێندن هەبێت.

لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە نابێت سزاکان بە شێوەیەک جێبەجێ بکرێن کە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و دەرفەتی زانستی خەڵکی ئاسایی سنووردار بکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین