بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هادی ڕەبووسە، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، لە ناو ماڵی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بێ بەڵگە و بڕیاری دادگا ئەم چالاکە ژینگەپارێزەیان دەستبەسەر کردوە و تاکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت شوێنی راگرتن و بار دۆخی ناوبراو نییە.
بنەماڵەی هادی ڕەبووسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی راگرتنی ، سەردانی دەزگا ئەمنی و دادوەریەکانیان کردووە، بەڵام بەدواداچوونەکانیان تاکو ئێستا بێئاکام بووە و ئەم دام دەزگایانە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە دۆخی ئەو نەداوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری و تۆمەتی دەستبەسەری هادی ڕەبووسە دیار نییە و هەروەها هیچ زانیارییەک لەسەر دەستگەیشتنی بە پارێزەر و پەیوەندی یان دیدار لەگەڵ بنەماڵەی نییە
