تێکچوونی باری تەندروستی ئیحسان ڕۆستەمی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ئێڤین

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ئیحسان ڕۆستەمی چالاکوانی کولتووری خەڵکی شارستانی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی فێ و دەرکەوتنی کێشە لە گوێ و سەری لە بارودۆخێکی جەستەیی خراپدایە.

ئیحسان ڕۆستەمی لە ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا. ناوبراو دواتر لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٤ لە لقی پێنجەمی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی تاران، تۆمەتی بەغی بەسەردا سەپێندرا و دوای ئەوە گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، کێشە جەستەیییەکانی ئیحسان ڕۆستەمی لەگەڵ نیشانەکانی وەک گێژخواردنی سەر و سەرئێشەی توند دایە.هەروەها ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە ئەگەری هەبوونی کیست لە سەر و گۆڕانکاری لە دۆخی مێشکی بڵاوکراونەتەوە.

بە لەبەرچاوگرتن بە تووشبوونی ئیحسان ڕۆستەمی بە نەخۆشیی فێ و کێشە جەستەیییەکانی پێویستە بەپەلە دەستی بە پشکنینی پسپۆڕانە و خزمەتگوزاریی چارەسەریی گونجاو لەگەڵ باری تەندروستییەکەیدا ڕابگات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە باری تەندروستی ئیحسان ڕۆستەمی داوای چاودێریی پزیشکیی بەپەلە بۆ دۆخی ناوبراو و دابینکردنی پێداویستییە چارەسەرییە پێویستەکان بۆ ئەم بەندکراوە سیاسییە دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین