گواستنەوەی هیوا عەبدوڵڵاهی پاش دوو حەفتە دەستبەسەربوون لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هیوا عەبدوڵڵاهی، چالاکی مەدەنی و ڕاهێنەری وەرزشە رەزمییەکان و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش نزیکەی دوو حەفتە دەستبەسەربوون لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە، بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواستراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هیوا عەبدوڵڵاهی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری لە شوێنی کارەکەی خۆی لە مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوەیە لە ورمێ گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، هیوا عەبدوڵڵاهی لە کاتی لێپرسینەوەدا کەوتووەتە بەر توندوتیژی و لە ئەنجامدا، دوو پەراسووی شکاون.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین