بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥، منداڵێکی ١٥ ساڵان بە ناوی موحەممەد عیبادی کوڕی ئەحمەد و خەڵکی شاری تیکاب لە ماڵی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، موحەممەد عیبادی کە لە تاران خەریکی کار کردن بووە، لە کاتێکدا کە بۆ سەردانی کردنی بنەماڵەیان بۆ تیکاب گەڕابووەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان بۆ تاران گواستراوەتەوە.
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی موحەممەد عیبادی، هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وە پاڵدراوەکانی لەبەر دەست نییە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی لەسەر دۆخی ئەم منداڵە، داوای ڕوونکردنەوەی خێرا لەمەڕ چارەنووسی موحەممەد عیبادی و لەبەر چاو گرتنی تەواوی مافە یاساییەکانی و تەمەنی کەمی دەکات و دەستڕاگەیشتنی بنەماڵەی بە زانیاری لەسەری بە پێویست دەزانێت.
