ئاودانان؛ دەستبەسەرکردنی ئیرەج حەیدەری لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەئەمنییەکان

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥،ئیرەج حەیدەری،تەمەن ٥١ ساڵ و باوکی سێ منداڵ،لە کاتی تێکهەڵچوونی نێوان هاووڵاتییان و هێزەئەمنییەکان لە مەیدانی وەلیعەسری شاری ئاودانان دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان،دەستبەسەرکردنی ئیرەج حەیدەری لە دوای ئامادەبوونی هێزەئەمنییەکان و تێکهەڵچوون لەگەڵ هاووڵاتییانی ناڕازی ئەنجام دراوە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئامادەبوو لە شوێنەکە هەوڵیان داوە بۆ ئازادکردنی ناوبراو.
تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی یاسایی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین