ئاودانان؛ موحسێن باویر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار دووبارە دەستبەسەر کرا

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادارکراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، موحسێن باویر شارۆمەندی خەڵکی ئاودانان لە نزیک دووکانەکەی خۆی بە ناوی “کافە گوڵ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، ناوبراو پێشتریش لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا و دوای چەند مانگێک بە دانانی بارمتەی بە لێدرانی پابەندی ئەلەکترۆنی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین