بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی تەمەن ۵۸ ساڵەی خەڵکی شارستانی بۆکان کە پێشتر لە ڕێکەوتی ۵ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دەرکردنی بڕیاری دابینکردنی بارمتە و سپاردنی، بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنی گوازرابووەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان لە ورمێ و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە سپاردنی بارمتەیەک بە بڕی دوو ملیار تمەن، تا کاتی کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی ڕاگەیشتنی دادوەری، لە ئازادیی کاتی بەهرەمەند بووە.
سەرەڕای ئازادکردنی کاتیی مەنیژە خۆشنوود، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، ڕەوتی ڕاگەیشتن بە دۆسیەکە و یان لایەنی ڕاگەیەنەر لەلایەن دامەزراوە دادوەری و ئەمنییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە. لەبەر ئەمەش، بنەما یاساییەکانی دەستبەسەرکردن و دۆخی ئێستای دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە هەر بە ناڕوونی ماوەتەوە.
مەنیژە خۆشنوود پێشتریش مێژووی دەستبەسەرکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکان لە دۆسیەکەیدا هەبووە.
