بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەهمەن نادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو، خەڵکی کرماشان، هاوسەردار و لەدایکبووی ١٢ی گولانی ١٣٦٩، دوای ١٠٨ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی لێکۆلێنەوە و دادگاییکردن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە هەڵکووتانە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کرماشان و بێ بەڵگە و بڕیاری دادوەری، دەستبەسەریان کردووە و گواستویانەتەوە بۆ یەکێک لە گروتووخانە ئەمنییەکان.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەێکی ئەمنییەتیی کرماشان لە ژێر لێکوڵینەوەدا بووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان و ڕۆژی ١٥ی گولانی ١٤٠٥، دوای ٣ مانگ و ١٨ ڕۆژ دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا ، ئەم هاووڵاتییە کورد لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەش کراوە. هەروەها،لە ماوەی ٢٥ ڕۆژ راگرتن لە ژووری تاکەکەسیدا، لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵە و دەستگەیشتن بە سەرجەم مافە یاسایییەکانی دیکەش بێبەش بووە.
