ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی: بەرەبەیانی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناسنامەی «فەرهەنگ شەیخلە» خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سنە، لە زیندانی ناوەندیی سنەدا جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان؛ فەرهەنگ شەیخلە، لە ساڵی ١٤٠١دا، بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
