بەپێی ڕاپۆرتی هانا «خەدیجە رەجبی»خەڵکی گوندی «دارەلەک»سەر بە مەهاباد و نیشتەجێی شنۆ، لە ماڵی خۆێدا بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان، چەند دز چوونەتە ماڵی ناوبراو و زێر و سامانی بەهادارییان دزیوە و پاشان بە شێوەێکی تەواو دڕندانە خاون ماڵیان کوشتووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاوانبارەکان دەستان داوەتە بڕینی سەری قوربانی، و هەروەها جەستەکەشیان سووتاندووە.
دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە ڕوودانی ئەم تاوانە ترسناک و دڕندانیەیە، دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکان تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بەرپرسیارانەیان سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم ڕووداو، ناسنامەی تاوانباران، ڕەوتی لێکۆڵینەوە و هەنگاوەکانی بەدواداچوون بڵاو نەکردووەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئەم ژنکوژییە بە یەکێک لە نموونە نیگەرانکەرەکانی توندوتیژی دژی ژنان، لاوازبوونی ئاستی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، زیادبوونی تاوانە مەترسیدارەکان و کەمتەرخەمی و ناتووانی سیستەمی پاراستن دەزانێت. لە ڕوانگەی هاناوە ، ئەم جۆرە تاوانانە ناتوانرێت تەنها وەک ڕووداوێکی تاکەکەسی پێناسەبکرێن، بەڵکو پێویستە لە چوارچێوەی هەژاری، باری خراپی ئابووری، لاوازی پاراستنی دامەزراوەیی بۆ ژنان و کەمتوانایی دامەزراوە بەرپرسیارەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لێک بدرێنەوە.
هانا جەخت دەکاتەوە کە مافی ژیان، ئاسایش و ئەمنیەتی تاکەکەسی، کەرامەتی مرۆڤایەتی و مافی بەدەستهێنانی پاراستنی یاسایی کاریگەر، لە بنەما بنەڕەتیەکانی مافەکانی مرۆڤن.
ئەرکی دامەزراوە حکومەتییەکان گەرتنەبەری هەنگاوی کرداری و کاریگەرە بۆ پاراستنی ژیان و ئاسایشی تاکەکان، بە تایبەتی ژنان و کەسانی لە ژێر مەترسیدا.
بێدەنگی و بێ وڵامی ، دواکەوتنی ڕاگەیاندن و نەبوونی ڕوونکردنەوە لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەی دادوەری، تەنیا متمانەی گشتی لاواز ناکات، بەڵکو هەستی ئاسایش و ئەمنی کۆمڵگا بە شێوەێکی برچاو کەم دەکات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی خێرا و سەربەخۆ، بێلایەن و ڕوون دەکات لە دۆسییەی ژنکوژیی خەدیجە رەجبی، ناساندن و دادگایی کردنی تاوانباران لە چوارچێوەی بنەماکانی دادگایی دادپەروەرانە، و جێبەجێکردنی سیاسەتە جدی و کاریگەرەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بنەڕەتی لەگەڵ کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دامەزراوەییەکانی توندوتیژی دژی ژنان و تاوانە توندئاژوەکان لە ئێران دەکات.
