مەریوان: چارەنووسی لاوێک پاش دەستبەسەرکرانی نادیارە 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ رۆژ لە دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی خەڵکی ئاوایی “نێ” لە ناوچەی مەریوان بە ناوی “ستار ئەرژەنگی” زانیارییەک لە سەر بارودۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. 

ستار ئەرژەنگی لە خاڵی سنووری باشماغ خەریکی کرێکاری بووە و رۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٨ی ژولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. 

شایانی باسە، ستار ئەرژەنگی لە رابردووشدا پێشینەی بەندکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular