هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی هەینی ٨ی رەزبەری ١٤٠١، چالاکێکی مافەکانی ژنان بە ناوی فەریدە نێعمەتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمینییەکانی حکومەتەوە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروها هەر وەک پێشتر لە هەواڵەکانی هانادا بڵاوبۆوە، رۆژی پێنجشەممە ٧ی رەزبەری ١٤٠١، دوو شارۆمەندی تر بە ناوەکانی بەیان عەزیزی چالاکی مافەکانی ژنان و توێژەری مافەکانی مرۆڤ، خەڵکی بانە و نیشتەجێی سنە و هەروەها سومەیە ئیبڕاهیمی لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە بەیان عەزیزی دوای ئەوەی بانگ کرابووە ئیتلاعات دەستبەسەریان کردبوو.