بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی حوسێن یونسی شارۆمەندی خەڵکی بۆکان

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە هانا گەیشتووە، حوسێن یونسی شارۆمەندی خەڵکی بۆکان، شەوی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، دەستبەسەر کراوە و لەو ساتەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعات ڕاگیراوە و تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر بارودۆخی یاسایی ئەو لە بەردەستدا نیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتاسەر ماڵی ئەم شارۆمەندە لە گەڕەکی میراوای بۆکان و پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە.

لە ساتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستا حوسێن یونسی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بە مەبەستی زانینی بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەنجامێکی نەبووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە و دەزگای بەرپرسیاری پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی نادیارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین