بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنە ئەمنییەکان لە بۆکان، شەش شارۆمەند لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەستبەسەر کران

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، لوقمان قوربانی و محەمەد حاجی زادە، دوو شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی گامێش گۆلی سەر بە شاری بۆکان، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ٢٢ و ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.

لوقمان قوربانی بەرەبەیانی پێنجشەممە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە. محەمەد حاجی زادە تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی ئەسعەد، ڕۆژی هەینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

لەگەڵ هەژمار کردنی سدیق کەریمی، هادی عەزیزی، شوانە دیوازی و ئومید چاوباز کە هانا پێشتر هەواڵی دەستبەسەر کردنیانی بڵاو کردووەتەوە، ژمارەی شارۆمەندانی دەستبەسەرکراو لە بۆکان، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا گەیشتە شەش کەس.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین