هانا، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکردنی ئارین تروەند، شارۆمەندی تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی مێهران لە پارێزگای ئیلام، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر چارەنووس و بارودۆخی لە بەردەستدا نیە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خێزانی ئەم شارۆمەندە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.
ئەم شارۆمەندە لە ساتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
ئارین تروەند دەبێتە کوڕە مامی سەعید تروەند، شارۆمەندی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی مێهران کە شەوی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی ئابادان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
