بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەحیم حەسەنپور، خەڵکی نەڵاسی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەو بڕیاری دادگا، لە کاتی کارکردن لە سەر زەوینێکی کشتوکاڵی لە نزیک گوندی بەناوێی سەر بە سەردەشت، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوتەوە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتی وەپاڵدراو و دەزگای دەستبەسەرکەر لە بەردەستدا نییە .
