درێژەی دەستبەسەری کەژاڵ مۆبارەکی و جەمال ئەحمەدزادە، دوو توێژەری کورد لە زیندانی ورمێ

بەپێی زانیارییەکانی هانا، کەژاڵ مۆبارەکی و جەمال ئەحمەدزادە، دوو توێژەری زانکۆی زانستی پزیشکی ورمێ، دوای گواستنەوەیان لە گرتووخانەی ئەمنییەتی بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ، تائێستا هەر دەستبەسەرن. پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ و نیو لە دەستبەسەریان، هێشتا تۆمەتی ئەم دوو کەسە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

کەژاڵ مۆبارەکی، خەڵکی دێوەڵان، و هاوسەرەکەی جەمال ئەحمەدزادە، خەڵکی مەهاباد، سەرەتای مانگی پووشپەڕی ١٤٠٥ لە ورمێ و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر بوون. بەپێی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیان، بەڵگە و بڕیاری دادگایان پیشان نەداوە.

ئەم دوو توێژەرە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ ناوەندێکی ئەمنییەتی ورمێ گواستراونەتەوە و چەند هەفتەیەک لێپرسینەوەیان لێکراوە. لەم ماوەیەدا، مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە. دوای کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواستراونەتەوە و تاکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە کاتی یەکلاکردنەوەی دۆسیە و تۆمەتەکانیان بڵاونەکراوەتەوە

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین