بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی هەینی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥، زانیار فەتحی، خەڵکی گوندی سەردۆش لە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
زانیار فەتحی هاوسەردارە و دانشتووی گوندی سەردۆشە. تاکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چۆنیەتی دەستبەسەرکردن، دەزگای ئەمنییەتی دەستبەسەرکەر و شوێنی گواستنەوەی نییە.
هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەری ناوبراو دیار نییە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی یاسایی و ڕەوتی دۆسیەکەی نییە
