دەستبەسەرکرانی ماهان سەیفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەرەشار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، ماهان سەیفی، تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی شاری دەرەشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو شارۆمەندە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر گرانی و هەڵاوسان دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر ئەو دامەرزاوەی ئەم شارۆمەندەی دەستبەسەر کردووە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین