بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەدانی لانی کەم هەشت بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی «قەتڵی ئەنقەست» لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوون، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
ناسنامەی دوو کەس لەم بەندکراوانە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە ناوەکانی «ئەمیرعەباس دەکاوەند و سەید ئەکبەر بەنیهاشم» کە هەردووکیان خەڵکی وەرامینن، پشتڕاست کراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دوو دۆسیەی جیادا دەستبەسەر و لەلایەن مەرجەعە دادوەرییەکانەوە بە زەوتکردنی مافی ژیان (سێدارە) مەحکووم کرابوون.
حوکمی سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە هاوڕێ لەگەڵ ٦ بەندکراوی دیکە کە ئەوان بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە «ماددە هۆشبەرەکان» بە سێدارە مەحکووم کرابوون، بە شێوەی هاوکات جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، ناسنامە و وردەکاریی دۆسیەی ٦ بەندکراوەکەی دیکە هێشتا لەلایەن هاناوە لە ژێر لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەدایە.
