بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی زیندانییەک بە ناوی «عەبدوولقادر ڕەسووڵی»، خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە «مادەی هۆشبەر» دەستبەسەر و دوای پرۆسەی دادگایی، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سێدارە سزا درابوو .
بنەماڵەی ئەم زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥، ڕۆژێک پێش جێبەجێکردنی حوکمەکە، دوایین سەردانی خۆیان لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ئەنجام داوە.
