لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کرماشان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان، بە ناوەکانی «سامان ئیبراهیمی» (نازی سەرۆنەیی) تەمەن ٣٢ ساڵ و «عەلی شەهبازی» تەمەن ٢٧ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دۆسیەی جیادا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین