پاش چوار ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی «سەیدعەلی قوڕەیشی»، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی بوکان، بنەماڵەکەی تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی راگرتنی بێئاگان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، شەوی دووشەممە ٢١ی گولانی ١٤٠٥، هێزە ئەمنیەتیەکان بێ بەڵگەی دادگا و بڕیاری دادوەری هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە ٦٧ ساڵە و پاش دەستبەسەرکردن ،گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی ، دەزگا ئەمنیەییەکان تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە دۆخی ناوبراو نەداوە و هەروەها لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەمالە ، چاوپێکەوتن و دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
سەیدعەلی قوڕەیشی، خانەنشینی ئیدارەی موخابەرات و باوکی سێ منداڵ، یەکێکە لە هونەرمەندە خۆشناو و ناسراوەکانی بوکان کە ساڵانێکی زۆر لە بواری گۆرانی و موسیقا دا چالاکی کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ،دیار نییە لەلایەن کام دەزگای ئەمنیەتی و بەکام تومەت دەستبەسەر کراوە.
