بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی جابر سوڵتانیان خەڵکی شارۆچکەی ئاسماناوای سەر بە شاری چرادوڵ لە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
