رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی دوکتۆر نەبی ئومیدی و دوکتۆر عەلی ئومیدی چالاکی سیاسی، خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو برا لە ماڵەکانیان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم دوو برا، هێشتا هیچ جۆرە زایاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەستبەسەر کران و باردۆخیان لە بەردەستدا نیە.
