جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە سەر لە بەیانی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٩ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی کەرەم عەلی فەرهادی خەڵکی شەهرکورد لە بەندیخانەی بەم و شاهمراد عەبدی بەندکراوی کوردی خەڵکی ئاودانان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام، لە دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” جێبەجێ کراوە.

هەروەها سزای سێدارەی بەندکراوێکی تر بە ناوی میرزاخان بەساتی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” لە بەندیخانەی ناوەندی بیرجەند جێبەجێ کراوە.

شایانی باسە هەر سێ بەندکراو لە دۆسیەی جیاجیادا لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین