جەلال قوربانی


جەلال قوربانی شارۆمەندی تەمەن ٥٠ ساڵەی خەڵکی ئاوایی شیناواێی پیرانشار، لە ڕێکەوتی ۲۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی تەرمی کاروان قادرشوکری منداڵی تەمەن ۱٦ ساڵ کە لە کاتی هەمان ناڕەزایەتیەکاندا لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژرابوو- لە ڕێگای ڕاگوێزان بۆ مزگەوتی شیناوێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران فیشەک بەر سکی کەوت و کوژرا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین