بورهان ئەلیاسی

بورهان ئەلیاسی، لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە ڕێکەوتی ۱۰ی بەفرانباری ۱٤۰۱، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی ئەم شارە، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی ساچمەی هێرشیان کردە سەرخۆپیشاندەران، بە تەقەی ڕاستەوخۆ  شان و سییەکانی بریندار کرا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ڕەسوڵ ئەکرەم لە شاری جوانڕۆ گیانی لەدەست دا.

لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ۱٤۰۱ و هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی چلەی حەوت کەس لە گیانبەختکردووان بە ناوەکانی عرفان کاکایی، بەهادین وەیسی، جەوهەر فەتاحی، جەمال ئەعزەمی، تەحسین میری، ئیسماعیل گوڵ عەنبەر و مەسعود تەیموری کە لە ڕێکەوتی ۲۹ و ۳۰ خەزەڵوەری ۱٤۰۱ ، بە تەقەی  ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جوانڕۆ کوژرابوون، زیاتر لە ١٠ خۆپیشاندەر کە یەکیان منداڵ بوو بریندار بوون بە جۆرێک کە نەخۆشخانەی شارەکە ڕووبەڕووی کەمی خوێن بووەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین