هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “سەیران خەسرەوی” خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .