بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە “١ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ئەمیرحسێن روستەمی” تەمەن ٢٣ ساڵ ، کوڕی سیامەک و خەڵکی ئاوایی “پاتاق”ی سەر بە سەرپێڵی زەهاو ، لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .