بەردەوامی دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنوسی سێ شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ماوەی ١٢ ڕۆژە سێ شارۆمەندی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکان ” عەلی مەعروفی ، عەبدوڵڵا هوشمەند و هاوڕێ قوە” دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەکانی هانا ؛ ڕۆژی دووشەممە "٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" عەلی مەعروفی بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا هاوڕێ قوە و عەبدوڵڵا هوشمەندیش لە ڕێی مەهاباد بۆ پیرانشار لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیان لە لایەن هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران و هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراون .

تا ئەم ساتە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم سێ شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوونیان لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکانیان بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخەش نیگەرانی جددی بنەماڵە و کەسوکاریانی لێکەوتووەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular