بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە “١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “جەلیل ئێقباڵ زاده” کوڕی فەرەیدون و خەڵکی ئاوایی “ماڵ ئەمیری سفڵی” سەر بە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو نزیک چوار ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .